٢٩ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
کوژرانی ٨ داعشی لە شاری تکریت

مێدیاکانی ئێراق رایانگەیاند ڕۆژی شەممە ٨ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری ئەم وڵاتە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ ئەم ٨ داعشییە لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لە ناوچەی "الصینە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شاری تکریت" لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژراون.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق جێبەجێ کرا، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیش تیاچوون.

وەزارەتی ناوخۆی ئێراقیش ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق قۆڵبەست کراون.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

.......
340